هێزە کوردییەکانمان لە سنووری تورکیا و سووریا بردووەتە دەرەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە بەڵێنەکانی خۆمانمان بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لە ناوچەی سنووری هاوبەشەی سووریا و تورکیا جێ بەجێ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوام، والری گراسیمۆف، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ گرووپە سەربازییە بیانییەکان لە مسکۆ وتی، یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناوچەی سنووری هاوبەشەی سووریا و تورکیا بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر پاشەکشێیان کردووە و هێزەکانی سووریا و پۆلیسی سەربازی ڕووسیا چوونەیتە دوو ناوچەی گرێ سپی و جزیرە.

نابوراو زیادی کرد، ئازاد کردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئەرکی هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا کە ئێستا خەریکی گەشت لێدان لە دوو ناوچەی گرێ سپی و جزیرەن و لە سەر پێبەند بوونی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە درێژایی سنووری ناوچەی  ئۆپراسیۆنی سەربازی کانی ئاشتی تورکیا چاوەدێری دەکات.

پێشتر ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا و ڕووسیا نەیانتوانیوە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ببەنە دەرەوە، ناوبراو هەڕەشەی کردبوو، ئەگەر هێزە کوردییەکان لە ئەو ناوچە یا ناوچەکانی تر نەکشێنەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی دەست پێدەکاتەوە.

News Code 29912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =