کتێبێک لەبارەی بەند لە مۆسیقای موکریان ڕوونوێنی کرا

کتێبی "چەمکی بەند لە مۆسیقای کوردانی موکریان" لە نووسین و توێژینەوەی کەژوان زیائەدینی، لە هۆڵی ئامفی تیاتری زانکۆی هونەر و نژیارڤانیی زانکۆی کوردستان و بە هاوکاری حەوزەی هونەری ئەو پارێزگایە ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "چەمکی بەند لە مۆسیقای کوردانی موکریان" لە نووسین و توێژینەوەی کەژوان زیائەدینی، ئەوڕۆ (یەکشەممە) بە ئامادەبوونی تاقمێکی زۆر لە لایەنگرانی هونەر و فەرهەنگی کوردی، لە هۆڵی ئامفی تیاتری زانکۆی هونەر و نژیارڤانیی زانکۆی کوردستان و بە هاوکاری حەوزەی هونەری ئەو پارێزگایە ڕوونوێنی کرا.

ئەم کتێبە لە چوار بەشی پێشەکی و میتۆد و دەنگدانەری، پێناسە و چەمکەکان، تایبەتمەندییە مۆداڵەکانی وردەکاریی موکوریان و کۆبەندی بابەتەکان لە گەڵ ٢٣ دەنگ و نۆت‌دانەری لە ٢٩ فۆڕمی توێژینەوەیی لە دووتۆی ١٨٦ لاپەڕە لە خۆ دەگرێت.

کەژوان زیائەدینی لەم کارەدا وێرای لێکدانەوەی تایبەتمەندی جوگرافیایی، مێژوویی و فەرهەنگی ناوچەی موکوریان، دەڕوانێتە دوورنوێنی چەشنە مۆسیقاییە باوەکانی ئەو ناوچەیە و پێکهاتەی مۆسیقاییان.

هەروەها لەم کتێبەدا هەوڵ دراوە، مۆسیقای موکریان لە گەڵ پێکهاتەی دەزگایی مۆسیقای ئێران و فۆڕمەکانی دیکەی مۆسیقای کوردی هەڵسەنگێندرێت و بۆ ئەو مەبەستە تێرمینۆلۆژیک داڕێژراوە کە دەتوانێ ژێرخانێکی گونجاو بێت بۆ توێژینەوەکانی داهاتوو لەو بوارەدا.

شایانی باسە کتێبی "چەمکی بەند لە مۆسیقای کوردانی موکریان" لە گەڵ "سی دی"یەک ئاراستە بازاڕ کراوە کە ١٠ جۆرە دەنگی بەند و بەیت‌بێژیی لە دەنگ‌خۆشان و بەیت‌بێژانی ناسراوەی موکوریان لە خۆ گرتووە.

News Code 29871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =