ئێران تەنیا ٣ ملیارد لە داراییەکانی خۆی وە دەست هێناوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆمەڵەی ئەندامانی لۆبییەکی زایۆنیی پاگەندەی کرد کە نرخی ئەو داراییانەی کە پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە ٣ ملیارد دۆلار بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە "سان دیگۆ جۆیش وۆرد"، جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئامادەبوون لە ئاهەنگی ساڵانەی لۆبیی زایۆنیستیی "جی ستریت" سپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی ئەو گرووپە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئاراستە کرد و ئیدعای کرد کە بەرجام هێشتاش باشترین شێواز بۆ رێگری بۆ مسۆگەرکرانی چەکی ناڤۆکی لە لایەن ئێرانەوەیە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە بابەتە جێی ناکۆکییەکان لە نێوان کاربەدەستانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاستی داراییە ئازادکراوەکانی ئێران پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی کرد و وتی کە لە دوای جێبەجێ کرانی بەرجام تا ئێستا تاران تەنیا نزیک بە ٣ ملیارد دۆلار لە داراییە زەوت کراوەکانی خۆی دەست کەوتووەتەوە.

وتیشی: گەلێ جار لە زمانی هەندێک لە کاندیداکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا نرخی هەڵەی ۱۵۰ میلیارد دۆلاری دەبیسترێت کە بە بڕوای من تەواو هەڵە و درۆیە و هەندێک کەسی دیکە ئەو نرخە ۱۰۰ ملیارد دۆلار دەخوێننەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی لێکدانەوەی ئێمە ئەو نرخە شتێکی نزیک بە ٥٥ ملیارد دۆلارە. 

سەیر ئەوەیە کە ئیدعاکانی کری لە کاتێکدا ئاراستە کرا کە بەرپرسانی ئێرانی سکاڵایان لە بێ‌بەڵێنی و ناپەیمانیی لایەنی ئەمریکایی تۆمارکردووە و دەڵێن کە بە شێوەی بەرهەست هیچ شتێک لە بەرجامیان دەست نەکەوتووە. بە وتەی ئەوان، وێرای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکان، بانک و کۆمپانیا بیانییەکان لە ترسی یاسا توندوتۆڵەکانی ئەمریکا هێشتاش بۆ پەیوەندی گرتن لە گەڵ ئێران لە شک و دڕدونگیدان.

شیاوی ئاماژەیە کە کری لە نێوان پێداهەڵگوتنەکانی بە سەر دەسکەوتەکانی ئەمریکا لە بواری جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئیدعای کرد: بەرتەسکییەکانی پیتاندن و لەوان پیتاندنی ۳.۶ لە سەدی بۆ ئێران لە ۱۵ ساڵدا، چاوەدێری بە سەر تەواو ڕەوتەکانی ئۆرانیۆمی بەرهەم هاتوو بۆ ٢٥ ساڵ، دەست پێڕاگەیشتنی یاسایی بە سەر تەواو دامەزراوە گومان لێکراوەکان بۆ تێکرای سەردەمەکانی ڕێککەوتن، پێوەرگەلێکی جێی هەڵسەنگاندن کە دەبنە پاڵپشتێک بۆ نرخاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک تەواوکردنی ئیدعاکانی خۆی وتی: ئەمانە ڕاستییەکن کە ڕوونی دەکەنەوە چۆناوچۆن وڵاتێک کە دوو مانگ تا دروست کردنی بۆمب مەودای بوو، لە ئێستادا لانی کەم تا یەکساڵ لێی دوورکەوتووەتەوە و ئێمە خاوەن توانستی خستنە ژێر چاوەدێریی ئەوانمان هەیە و دەزانین چ دەکەن.

News Code 2985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =