براوەکانی شازدەیەمین فێشتیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ناسێندران

ڕێوڕەسمی کۆتایی شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز بەڕێوە چوو و بە ڕاگەیاندنی لێژنەی داوەران گرووپ و تاکە براوەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو فێشتیڤاڵە ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز شەوی هەینی بەڕێوە چوو کە تێیدا خەڵاتی تایبەتی دەرهێنەری درایە سدێقە عەزیز بۆ شانۆی باوک لە سلێمانی، خەڵاتی تایەبتی عەکتەری ژن درایە خاتوو خەرمان بۆ ڕۆڵی لە شانۆی باوک لە سلێمانی، خەڵاتی تایبەتی ئەکتەری پیاو درایە ئوزول تونجای بۆ ڕۆڵ گێڕانی لە شانۆی ڕاپۆرت بە ئاکادیمیا لە ئەستەنبۆڵەوە، خەڵاتی تایبەتی ئەکتەری پیاو درایە شەماڵ عەبەڕەش بۆ ڕۆڵ گێڕان لە شانۆی پیاو لە سلێمانی و خەڵاتی ئەکتەری پیاو درایە پەیمان باباییان بۆ ڕۆڵ گێڕان لە شانۆی ئەفسانەی بەبر لە مەهابادەوە.

هەروەها لۆحی ڕێزلێنان و بڕی پێنسەد هەزار تمەن بۆ داڕشتنی بروشوری شانۆی کابووسی مێروولەکان لە ورمێ، لۆحی ڕێزلێنان و بڕی پێنسەد هەزار تمەن بۆ مۆسیقای براوە بۆ شانۆی سەرپێڵی شارام عەلیموحەمەدی لە سنە، لۆحی ڕێزلێنان و بڕی پێنسەد هەزار تمەن بۆ تیشکی براوە بەخشرایە سامانی ئەرمی بۆ شانۆی چنارەکان لە سەقز، لۆحی ڕێزلێنان و بڕی پێنسەد هەزار تمەن بەخشرایە دارێژەری دووهەمی شوێنی شانۆ بەخشرایە مەهدی کەریمی بۆ شانۆی چنارەکان لە سەقز و لۆحی ڕێزلێنان، نیشانی فێشتیڤاڵەکە و بڕی یەک ملیۆن تمەن بەخشرایە دارێژەری یەکەمی شوێنی شانۆ بۆ شانۆی گراداف و فەرزاد حەسەن میرزایی و سامان مەهرام لە بانەوە.

بە پێی ئەم ڕارپۆتە لۆحی ڕێزلێنانی فێشتیڤاڵەکە و بڕی پێنسەد هەزار تمەن بۆ ئەکتەری سێ ژنی هاوبەشی فێشتیڤاڵ درایە فۆزیە پەهلەوانی لە شانۆی چاوەڕوان لە سەقز و ڕۆژانۆ ئەرجومەند بۆ شانۆی چنارەکان لە سەقز، لۆحی ڕێزلێنان و بڕی هەفتسەد هەزار تمەن بۆ ئەکتەری دووهەمی هاوبەشی ژنیش بەخشرایە ڕازیە ئەحمەد پوور لە ورمێ و شایستە فەرمانی لە بیجاڕ، لۆحی ڕێزلێنان و نیشانی فێستیڤاڵەکە و بڕی یەک ملیۆن و پێنسەد هەزار تمەنیش بەخشرایە ئەکتەری براوە درایە نیشتمان ڕەسووڵ نەژاد لە سنە.

هەروەها لۆحی رێزلێنان و بڕی پێنسەد هەزار تمەن بۆ ئەکتەری هاوبەشی سێهەمی پیاو بە زاهێد زەندی بۆ شانۆی سەرپێڵی سنە و سەعید پاکزاد لە کرماشان، لۆحی ڕێزلێنان و بڕی هەفتسەد هەزار تمەن بۆ ئەکتەری دووهەمی پیاو بە ئسیماعیل پاشایی بۆ شانۆی چنارەکان لە سەقز و لۆحی ڕێزلێنان، نیشانی فێستیڤاڵەکە و بڕی یەک ملیۆن و پێنسەد هەزار تمەن بۆ ئەکتەری پیاوی براوەی فشێتیڤاڵەکە بە حەجەت ئەسەدوڵاهی بۆ شانۆی سوورانە لە بیجاڕ بەخشرا.

هەورەها لۆحی رێزلێنان و بڕی پێنسەد هەزار تمەن بۆ نووەری سێهەمی هاوبەش بە کیانووش موحەمەدی بۆ شانۆی چنارەکان لە سەقز و جەمیل مەفاخری بۆ شانۆی ئەرکی نیشتمانێک لە سنە، لۆحی ڕێزلێنان و بڕی هەفتسەد هەزار تمەن بۆ نووسەرایەتی دووهەم بە غوڵامڕەزا هەمتایان بۆ شانۆی سوورانە لە بیجاڕ و لۆحی رێزلێنان، نیشانی فێستیڤاڵ و بڕی دوو ملیۆن تمەن بۆ نووسەرایەتی براوەی فێشتیڤاڵەکە بە شادی ئەمیری لە ورمێ بەخشرا.

لۆحی ڕێزلێنان و بڕی پینسەد هەزار تمەن بۆ دەرهێنەری سێهەمی هاوبەش بۆ شانۆی گراداف و فەرزاد حەسەن میرزایی و سامان مەهرام لە بانە و کابووسی مێروولەکان و حەسەن ئیسمائیل وەند لە ورمێ، لۆحی ڕێزلێنان و بڕی هەفتسەد هەزار تمەن بۆ دەرهێنەری دووهەمی براوە بە ئومێد موستەفایی بۆ شانۆی چنارەکان لە سەقز و لۆحی ڕێزلێنان، نیشانی فێشتیڤاڵەکە و بڕی دوو ملیۆن تمەن بۆ دەرهێنەری براوە بە غوڵامڕەزا همەتیان بۆ شانۆی سوورانە لە بیجاڕ بەخشرا.

News Code 29837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =