بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە سامەڕا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆ مبڕێژكراو به‌كاروانێكی هێڕەکانی فه‌وجی زیقاری حه‌شدی شه‌عبی، حەوت چه‌كداری ئه‌و هێزه شەهید کران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزه ئه‌منیه‌كان دەستبەجێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌یان كردووه.
ئێوارەی ئەمڕۆ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق سه‌ر به‌سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن، دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی تیرۆر له‌پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركردووە، كه یه‌كێكیان به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی گروپی تیرۆرستی داعش بووه".
بۆچوونی ئێوە