بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، وڵاتانی دەستەبەرکەری ئاگڕبری سووریا کە پێکهاتوون لە ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە کۆتایی خولێ نوێی دانیشتنەکانی ئاستانە کە لە رۆژی ڕابردووەوە لە شاری نوورسوڵتانی کازاخستان دەستی پێ کرد؛ بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەبارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرووپگەلی تیرۆریستی لە ناوچەی ئەدلەب نیگەرانیان دەربڕی.
هەروەها ئەو سێ وڵاتە جەختیان لە زەروورەتی جێگرکردنی ئاسایش لەو ناوچەیە کرد و دژایەتی خۆیان بۆ سەرخستنی واقیعی نوێی مەیدانی و لەوان پلانی داهێنەرانەی ناڕەوا و یەک لایەنە ڕاگەیاند.
ئەو وڵاتانە سەبارەت بە کۆمیتەی دەستووری سووریاش جەختیان لە زەروورەتی ئیدارەی ئەو کارە بە پێی هەستی ڕێککەوتن و پەیوەندیی سازێنەر و بەدەر لە دەستێوەردانی داگیرکەران و سەپاندنی خشتەی زەمانی دەرەکی کرد.
بۆچوونی ئێوە