بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار لە دیداری پارێزگارەکانی سەرتانسەری وڵات وێڕای شی کردنەوەی دۆخی سیاسی ، ئابووری و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە سەر زەروورەتی هەماهەنگی، هەوڵ و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان پارێزگارەکان و خەڵک، کەسانی هەڵکەوتە و گەنجان جەختی کرد.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە لە ئەو دیدارەدا کە وەزیری ناوخۆ و جێگرەکانیشی بەشداریان تێدا کردبوو، بە شی کردنەوەی تایبەتمەندییەکانی بودجەی پێشکەش کراو بە مەجلیس، تەواو کردنی پڕۆژە ناتەواوەکان و باش خەرج کردنی پارە و هەوڵ بۆ ڕێکوپێک کردنەوەی کاروباری پارێزگاکان بە پێی ڕیزبەندیانی زەرووری وەسف کرد.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە جەختی کرد کە دەبێ پارێزگارەکان بنەماڵە و خەسارلێکەوتووانی ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەر بە سەر بکەنەوە و بۆ دڵدانەوەیان یاریدەدەریان بن و هاوڕێیان بکەن.
لە ئەو کۆبوونەوە ژمارەیەک لە پارێزگارەکانیش ڕاپۆرتی پارێزگاکەی خۆیانیان پێشکەش کرد و بەرنامە و داواکارییەکانی خۆیانیان بە سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە