بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ئیدارەی گواستنەوەی جادەیی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە هەندێک لە ملە و ناوچە کوێستانییەکانی پارێزگایش لە ڕێگا سەرەکییەکان لەوانە سنە-دێولان و سنە-مەریوان مژ هەیە بەڵام کەم بوونەوەی ئاستی بینین زۆر نییە، ڕایگەیاند: ئێستا تەواوی ڕێگا پێوەندییەکانی پارێزگا کراوەیە و هاتوچۆ تێیاندا دەکرێت، خلیسک بوونی ڕێگاکان بە هۆی بارینەکانی ڕۆژی ڕابردوو و کەم بوونەوەی پلەی گەرما لە تەواوی ڕێگاکان هەیە و پێویستە شۆفێرەکان بە وریاییەوە هاتوچۆ بکەن.
دانش زەندی زیادی کرد: بە پێی تون بوونی بارینەکان بە تایبەتی لە رێگاکانی سەقز-بانە لە دەوروبەری کەلی خان، بانە-سەردەشت، دیواندەرە-بیجاڕ و ئێرانخا-تکاب، بەرپرسانی رێگاوبان لە شەوی شەممە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ خەریکی پاک کردنەوەی بەفر و پاشینی خوێ لە سەر جادەکان بوونە.
Your Comment