بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانیشتنی هاوبەشی پارێزگای کرماشان و ئیدارەی گەرمیانی هەرێمی کوردستان بۆ لێکدانەوەی رێگاگەلی گەشەی بازرگانی و چارەسەریی کێشەکانی سنووری نێودەوڵەتیی پەرویزخان، رۆژی پێنج شەممە ١٤ی سەرماوەز بە ئامادەبوونی دانایی فەڕ سەرۆکی بنکەی گەشەی پەیوەندیی ئابووریی ئێران و عێراق، شووشتەری سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، حاتەمی جێگری ئابووریی پارێزگاری کرماشان و فەرمانداری قەسری شیرین و سەرۆکی ئیدارەی قایەمقامی گشتیی گەرمیان و بەرپرسانانی گومرۆک و سنوورەڤانیی دوو لایەن لە شاری کلاری هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنەدا شاندەکانی هەر دوو لا سەبارەت بە تۆکمە و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگەیاندنی گومرۆکی و ئاسانکاری بۆ مامەڵەی بازرگانی پێشنیارگەلێکیان ئاراستە کرد.
بۆچوونی ئێوە