بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە تاقی کردنەوەی ناڤۆکی ئیسرائیل نووسی: ئیسرائیل ئەمڕۆ مووشەکێکی ناڤۆکیی تاقی کردەوە کە ئامانجەکەی ئێران بوو.
ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی هیچ کات سەبارەت بە تەنیا ناوەندی ناڤۆکی لە ئاسیای ڕۆژاوا کە بە مووشەکگەلێک پڕچەک کراوە کە بۆ گواستنەوەی کڵاڤۆکی ناڤۆکی دارێژراوە قسە ناکەن بەڵام کە دەگاتە چەکی بەرگری و ئاسایی ئێمە، جەڵتە لێیان دەدات.
Your Comment