ئۆتۆمبیلی فرۆکەیی بە ٣ تگەرەوە ڕوونوێنی دەکرێت
بڕیارە ئۆتۆمبیلێکی فرۆکەیی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکی ڕوونوێنی بکرێت کە لانی زۆری خێرایی ئەو ئۆتۆمبیلە لە ئاسماندا ٢٠٠ و لە سەر زەوی ١٠٠ مایل لە کاتژمێرێکدایە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، بڕیارە ئۆتۆمبیلێکی فرۆکەیی لە ژێر ناوی "Pioneer Personal Air Landing"یان "PAL-V" لە میامەی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکی ڕوونوێنی بکرێت کە هاوکات دەتوانێ بە یامەتیی پەروانەی تاشۆی بە ئاسمانیشدا بفڕێت و لانی زۆری خێرایی ئەو ئۆتۆمبیلە تا بەرزایی ١٢٥٠٠ فوتیی ئاسمان ٢٠٠ و لە سەر زەوی ١٠٠ مایل لە کاتژمێرێکدایە.
مۆتۆری ئەم ئۆتۆمبیلە بە ٤ سلێندێر و ٢٣٠ ئەسپی هەڵمی و سووتەمەنیی بەنزین کار دەکات و بە گوێرەی بەرهەم هێنەری هۆلەندیی نرخی پێش فرۆشی ٥٩٩ هەزار دۆلارە و بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ئاراستەی بازاڕ بکرێت.
ئۆتۆمبیلی فرۆکەیی توانای هەڵگرتنی دوو کەسی هەیە و لە ١٠ خولەکدا لە ئۆتۆمبیلێکی سێ تگەریی سەر زەوییەوە دەبێتە کەرەسەیەکی فرۆکەیی و لە کەمتر لە ٨ چرکە خێراییەکەی لە سیفەرەوە دەگاتە ٦٠ مایل لە کاتژمێردا.
ئەو ئۆتۆمبیلە لە فیبرۆکەربۆن، تیتانیۆم و ئاڵمێنیۆم داڕێژراوە و کێشی ١٥٠٠ پۆند ڕاگەیێندراوە. سیستەمی کۆنتڕۆڵی PAL-V وەک مۆتۆر سیکلێتە و بە چرخاندنی دەسکێک لە زەوی و هەودا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە