بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ناوی بژارەیەکی تر بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتووەتە ئاراوە.
ناوبراو جەختی کرد کە ناوی ئیبراهیم بحرولعلوم وەزیری نەوتی پێشووتری عێراق وەکوو ئەگەرێک بۆ جێگرەوەی عوبدولمەهدی هاتووەتە ئاراوە.
ئەو سەرچاوە وتیشی کە گفتوگۆوە سیاسییەکان لەم بارەوە خەریکە ئەنجام دەبێت.
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە دەست لەکار کشانەوەی عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانیی ئەو وڵاتەی پەسەند کرد.
Your Comment