فیلمێکی ئێرانی لە فستیڤاڵی فیلمی تالین هەڵبژێردرا

فیلمی "شەوێک کە مانگ کامڵ بوو" لە دەرهێنانی نەرگس ئابیار و دەورگێرانی هووتەن شەکیبا، ئەکتەری ناسراوەی کورد لە بیست و سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی شەوانی ڕەشی تالین لە وڵاتی ستۆنی خەڵاتی باشترین فیلمی لە ڕوانگەی بینەرانەوە مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی "شەوێک کە مانگ کامڵ بوو" لە دەرهێنانی نەرگس ئابیار و دەورگێرانی هووتەن شەکیبا، ئەکتەری ناسراوەی کورد لە بیست و سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی شەوانی ڕەشی تالین لە وڵاتی ستۆنی کە بە یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکانی جیهان ناسراوە، خەڵاتی دوو هەزار یۆرۆیی باشترین فیلمی لە ڕوانگەی بینەرانەوە مسۆگەر کرد.

شایانی باسە ئەوساڵ لە پەنای "شەوێک کە مانگ کامڵ بوو"، دوو فیلمی دیکەی "مەتری شەش و نیو" لە دەرهێنانی سەعید ڕووستایی و "سوورپێست" لە دەرهێنانی نیما جاویدی لە بەشی "شەپۆلە ئێستاییەکان"ی ئەو فێستیڤاڵەدا نمایش درا کە لە هەر دووکیاندا نەوید محەمەد زادە ئەکتەرێکی دیکەی ناسراوەی کورد ڕۆڵی گێڕاوە و لە رۆژانی ڕابردووشدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فێستیڤاڵی تۆکیۆ پێبەخشراوە.

بیست و سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی شەوانی ڕەشی تالین لە ١٥ی نوامبێر تا ١ی دیسامبێر (٢٤ی خەزەڵوەر تا ١٠ی سەرماوەز) لە وڵاتی ستۆنی بەڕێوەچوو.

فیلمی "شەوێک کە مانگ کامڵ بوو" بەسەرهاتی عەشقێکی شێتانە و لەوپەڕی بڕوا و ئایین و ئایدیالۆژیای فائزه (بە دەورگێڕانی ئەلناز شاکردووست) لە گەڵ عەبدولحەمید ڕیگی (بە دەورگێرانی هووتەن شەکیبا) لە میلیشیاکانی جوندوڵڵایە کە لە یەکەمین نمایشی لە سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فەجری تاران خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و پیاوی مسۆگەر کرد.

News Code 29628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =