بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەخۆشی نەفۆڵانزا کە ئەم ڕۆژانە بە هۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرما بڵاو بووەتەوە، لە پارێزگای کوردستانیش سێ کەسی کردووەتە قوربانی و ١٣١ کەسیش بە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا خەوێندراون کە لە ئەو رێژە، نەخۆشیی ٣٤ کەس ناسێندراوە و پشت ڕاست کراوەتەوە.
زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ڕاشیگەیاند کە دوو کەس لە قوربانیانی ئەنفۆڵانزا خەڵکی شاری قوروە و ئەو کەسەکەی تریش خەڵکی مەریوانن.
بە پێی ڕاگەیاندنی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵ، ئاسمن و کەسانی بەساڵا چوو زیاتر دەکەونە بەر هەڵمەتی ئەو نەخۆشییەوە، وێڕای ئەوەی کە ئێشی سەر، بەرز بوونەوەی لەناکاوی پلەی گەرمای لەش، ئێشی ماسیلکە، لاوازی، ماندوویی درێژخایەن، کۆکین بەردەوام و وشک و توند و سکچوون و ... بە تایبەتی لە منداڵان لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەیە.
Your Comment