AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٦ ١٤:٠١

لە هیند؛

گورچیلەیەکی ٧ کیلۆیی لە لەشی پیاوێک دەرهێنرا

گورچیلەیەکی ٧ کیلۆیی لە لەشی پیاوێک دەرهێنرا

پزیشکان لە هیند گورچیلەیەکی ٧.٤ کیلۆگرامیان لە لەشی نەخۆشێک هێنایە دەرەوە. ئەو نەخۆشە تووشی نەخۆشیەکی مەترسیدارە و گورچیلەی تەواوی سکی ناوبراوی داگرتبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیونینگ ستاندارد، پزیشکان لە هیند گورچیلەیەکی بە کێشی ٢ کۆرپەی لە لەشی نەخۆشێک هێنایە دەرەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە گورچیلەی کەسێکی ئاسایی ١٢٠ بۆ ١٥٠ گرەمە و ١٢ سانتی مەتر درێژە.

ئەو گورچیلە کە لە لەشی ئەو نەخۆشە هیندییە هێنراوەتە دەرەوە ٤٥ سانتی مەترە. ئەو نەخۆشە ٥٦ ساڵە تووشی نەخۆشیەکی مەتریسیداری گورچیلە بە ناوی پۆلی کیستیک ئۆتوزومال هاتووە.

ئەو نەخۆشە تووشی جۆرێک چڵکی مەترسیدار هاتووە و لە بەرانبەر ئانتی بیووتیکەکانی هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نییە. قەبارەی گەورەی گورچیلەش بووە هۆی ئەوەی کە هەناسە دانی نەخۆشەکە ئەستەم تر ببێتەوە. هەر بۆیە پزیشکەکان ناچار بوون گورچیلەی دەربهێنن.

سەیر ئەوەیە کە بە پێی وتەی کاتوریا، پزیشکی ئەو نەخۆشە ئەو گورچیلەکەی تری نەخۆشەکە گەورەتر لە ئەوەیەک کە لەشی دەرهێنراوە.

News ID 29552

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha