بەشار ئەسەد باسی گاڵتەیەکی تایبەتی ترامپ دەکات

سەرۆک کۆماری سووریا بە بردنە ژێر پرسیاری شانۆیەک کە ئەمریکا سەبارەت بە کوشتنی سەرکردەی داعش ڕێکی خست، پاگەندەکان لە سەر بەشداری دیمەشق لە ئەو بابەتەی بە گاڵتە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گفتوگۆی تایبەت لە گەڵ پاریس مچ وەڵامی ئەو  مێدیایەی دایەوە.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لە ئەگەری ڕێککەوتن لە گەڵ هێزەکانی کوردی دیمۆکراتیکی سووریا و کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکوور بە چ شێوەیەک بەرەڕووی ئەو ٤٠٠ داعشییە فەڕەنسەوییە دەبنەوە کە ئێستا لە زیندانەکانی ئەو ناوچەن؛ وتی: بە پێی یاسای سووریا لە گەڵ هەموو تیرۆریستەکان لە ئەو ناوچە بەرەوڕوو دەبینەوە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا لە شوێنی خۆحەشاردانی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش، زانیاری هەبووە و ئەوەی کە لە ئۆپراسیۆنی دژی ئەو لە گەڵ ئەمریکا هاوکاری کردووە، وتی: هەمیشە کاتێک کە ئەو پرسیارەم لێ دەکەن پێکەنینم دێ. چونکوو پرسیارەی گرینگتر ئەوەیە کە ئایا بەغداد بەڕاستی کوژراوە یان نا و ئەوەی کە ئەو شانۆوە کە ئەمریکا ڕێکی خست؛ بە ڕاستی ڕووی داوە؟

بەشار ئەسەد لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئەی بۆچی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمارئ ئەمریلا پاش ئۆپراسیۆنی بە ناو کوشتنی بەغدادی، لە سووریا دەسخۆشی کردووە، وتی: ئەوەش یەکێک لە ئەو گاڵتە پێکەنینانەی ترامپە. بەس گاڵەتەیە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە وەڵام بە ئەوەی کە ئایا قبووڵتانە کە بە بێ پاڵپشتی ئێران و رووسیا نەتاندەتوانی بە سەر قەیرانی ٨ ساڵەی ئەو وڵاتە زاڵ بن؛ زیادی کرد: شەڕ دژوارە و ئاسان نییە و ئێمەش زل هێز نین. ئێمە خەریکی شەڕ لە گەڵ دەوڵەمەندترین و بەهێزترین وڵاتەکانی جیهانین.

وتیشی: هیچ گومانێک نییە کە پاڵپشتی دۆستەکانمان بووە هۆی کەم کردنەوەی خەسارەکان و یارمەتیی داین لە کۆنترۆڵ کردنەوەی نیشتمانمان. ئەگەر لە ئێمە دەپرسن کە ئایا سووریا بە بێ پاڵپشتی ئەو وڵاتەنە بەرەو دابەش کردن و شکستی تەواو دەڕۆیشت، ئەبێ بڵێم کە ئەو پرسیارە بەس گومانە، وەکوو ئەوەی کە لە سەر ئەنجامی یارییەک قسە بکەیت؛ چ بگات بە شەڕێک کە تێیدا دەیان ئەکتەر و سەدان هەزار شەڕکەری تێدا بەشدارە.

News Code 29550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =