یەکەمین نەخشەی جیهانی لە مانگی تایتانی ساتۆرن بڵاو بۆوە

ئەستێرەناسان یەکەمین نەخشەی جیهانی و کۆگری مانگی تایتانی هەسارەی "ساتۆرن"(Saturn)یان بڵاو کردەوە کە وردەکاری و بەرجەوەندەکانی شیاوی هەڵسەنگاندنە لە گەڵ نەخشەکانی گۆی زەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەنگجێت، زانایانی ناسا پاش لێکدانەوە و هەوڵی فراوان توانیان نەخشەیەکی کۆگری مانگی تایتانی هەسارەی ساتۆرن (زۆحەڵ) بڵاو بکەنەوە کە بە گەورەترین مانگی ئەو هەسارەیە دێتە ئەژمار.

بۆ ئامادە کردنی ئەو نەخشەیە، ناسا کەڵکی لە زانیارییە کۆکراوەکان لە لایەن گەردوون پێوی کاسینی وەرگرتووە. کاسینی زیاتر لە سەد جار بە دەوری کاسینی‌دا خوڵاوەتەوە و پاش هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی ئەو مانگەی ساتۆرن و گرتنی وێنەگەلی جۆراوجۆر لە ڕووبەری تایتان، ڕێخۆشکەر بووە بۆ ئامادەکردنی نەخشەیەکی کۆگر لە گەورەترین مانگی دووهەمین هەسارەی گەورەی کۆمەڵەی خۆری.

بە گوێرەی ئەو نەخشەیە، دوو لە سەر سێی تایتان لە دەشت و سارای هەموار و بەرین پێکهاتووە کە لە سەدا ١٧ی تەپۆڵکەیە و نزیکەی لە سەدا ١٤یشی کوێستانی و لە سەدا ١،٥یشی ڕووبەری هەوراز و پڕ پێچ و خەمە کە بە هۆی داکردنی باران ساز بووە.

هەروەها لە سەدا ١،٥ی تاتان لە دەریاچە پێکهاتووە و هەڵبەت مادەی سەرەکیی سازێنەری ئەو دەریاچەگەلە نەک ئاو، بەڵکوو گازی مێتانە کە بە هۆی سەرمای تایتان بیچمی ئاوی بە خۆوە گرتووە. بەڵام بەوەشەوە بە وتەی توێژەران تەمەنی ئەو دەریاچەگەلە کەمە.

ئەستێرەناسان هەوڵ دەەن بە کەڵک وەرگرتن لەو نەخشەیانە گۆڕانکاریی وەرزی تایتان و تایبەتمەندیگەلی جوگرافی و کەش و هەوایی بە شێوەی وردبینانەتر لێک بدەنەوە.

News Code 29524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =