بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ، سەرۆک دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند: لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا ئەوانەی کە کەم تاوانبارن و هەڵەیەکی ئەوتۆیان نییە دەبێ هاوڕێژ لە گەڵ تاوانەکەیان رووبەڕوو بوونەوەیان لە گەڵ بکرێت و ئەوانی دیکەش بە گوێرەی یاسا بدرێنە دادگە تاکوو دادپەروەرانە دۆسیەیان بۆ بکرێتەوە.
رەئیسی لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی کردە سەر ئەوەی کە دەبێ هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکان بۆ کەم کردنەوەی گوشاری ئابووری لە سەر خەڵک و باشترکردنی دۆخی بژێوی ژیانیان هەوڵ بدەن.
ئامادەی دەزگای دادی ئێرانیشی دووپات کردەوە بۆ هاوکاری لە گەڵ دەوڵەت بە مەبەستی ڕێگری لە گرانی کاڵا و وتی: بۆ باشتر کردنی دۆخی بژێوی خەڵک ئامادەین هاوکاری بکەین.
رەئیسی وتی کە لەم ڕۆژانەدا ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە بە هۆی بشێوییەکانەوە دەستبەسەر کراون ئازاد بوونە و ژمارەیەکی زیاتریشیان ئازاد دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە