بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست ئای، بە تەواو بوونی کاری گواستنەوەی جیهازاتی پێوەندیدار بە سیستەمی ئێس ٤٠٠ بۆ تورکیا، ئەو سیستەمە مووشەکییە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنقەرە تاقی دەکرێتەوە.
بڕیارە لە هەمان پێوەندیدا، شەڕکەرەکانی ئێف ١٦ ی تورکیا لە گەڵ شەڕکەرەکانی تری ئەو وڵاتە، لە ئاسمانی ئەنقەرە گەشت بکەن تا توانی تێگەیشتنی سیستەمی ئێس ٤٠٠ تاوتوێ بکرێت.
تاقی کردنەوەی سیستەمی ئێس ٤٠٠، دوو ڕۆژە دەبێت.
تاقی کردنەوەی ئەو سیستەمە مووشەکیە ڕووسیاییە، لە تورکیا لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ئەمریکا هێشتا هەڕەشە لە تورکیا دەکات لە پێوەندی لە گەڵ ئەو سیستەمە مووشەکییە.
Your Comment