تورکیا چوار ئەندامی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی لە کار  دوور خستەوە

دەوڵەتی تورکیا ٤ شارەوانی ئەندامی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی لە کار دوور خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆرۆنیوز، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی بە پێوەندی لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە تۆمەتبار کرد.

هەزاران کەس لە ئەندام و کادیری رێبەرایەتیپارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە مانگەکانی ڕابردوو دەستگیر و زیندانی کراون.

بە وتەی دەوڵەتی تورکیا شارەوانەکانی مازی داغی، ساووز و دریک لە پارێزگای کاردین و شاری سروچ لە پارێزگای شانلی ئورفە دوێنێ شەممە لە کار دوور کراونەتەوە، بەم شێوەیە ژمارەی ئەو سەرۆکی شارەوانیانەی کە لە پۆستەکەیان دوور کراونەتەوە گەیشتە ٢٤ کەس.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان کە بە پشتیوانی لە مافی کوردەکانی تورکیا بەناوبانگە هەر جۆرە پێوەندیەکی لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەت کردووەتەوە.

News Code 29387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =