بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد دەوڵەتی وتی: چەند کاتژمیر لەمەوپێش یەکەیەکی نیشتەجێی لە شارۆچکەی دانشگای پشت مزگەوتی ئیمام موحەمەد غەزاڵی بە هۆی تەقینەوەی گازەوە ئاگری تێبەر بوو کە ٣ کەس لە ئەندامانی ماڵەکە بریتی لە ٢ پیاو و منداڵێکی ٥ ساڵەی تووشی سووتانی ٢٠ تا ٤٠ لە سەدی کرد.
دەوڵەتی بە وتنی ئەوەی کە هۆکاری ڕووداوەکە هێشتا نادیارە و بە پێی وتەی شایەت حاڵەکان کەمتەرخەمی ئەو کەسەی کە بۆ چاک کردنەوەی گاز هاتبوو هۆکاری ڕووداوەکە بووە، وتی: تەقینەوە بە هۆی پڕ بوونی ماڵەکە لە گاز بووە و خەسار زۆر لە ماڵەکە دراوە.
Your Comment