کاردانەوەی UN بە کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر نەخۆشە پەپوولەییەکانی ئێران

نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بە هەواڵی بڵاو کراوە لە سەر کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر دۆخی نەخۆشە پەپوولەییەکان لە ئێران نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە ئەو هەواڵانەی کە لە سەر دۆخی تووش بووان بە ئەی بی لە ئێران بڵاو بووەتەوە داوای لە ئەمریکا کرد تا ڕێز دابنێت بۆ فەرمانی دیوانی نێودەوڵەتی داد.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەمریکا و هەموو وڵاتەکان ئەبێ لە ئەو بوارە ڕێز دابنێن بۆ بڕیارەکانی دیوانی نێودەولەتی داد.

فەرحان حەق وتیشی: فەرمانی کاتیی مانفی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ی دادگای نێودەوڵەتی داد، ئەو ئەرکەی خستە سەر شانی ئەمریکا کە لەمپەرەکانی سەر ڕێگای هەناردە کردنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی بۆ ئێران جارەسەر بکات بەڵام ئێستا دەبینین کە ١٥ منداڵی تووش بوو بە نەخۆشی پەپوولەیی بە هۆی نەبوونی دەرمان و هەناردە نەکردنی پانسمانی برینەکانیان لە لایەن کۆمپانیەکی سویدییەوە، گیانی خۆیان لەدەست داوە.

ئەو قسانەی فەرحان حەق لە کاردانەوە بە قسەکانی بەرپرسی ئەنجومەنی ماڵی نەخۆشانی پەپوولەیی لە ٢١ ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە سەر نەبوونی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی و لە ئاکامدا گیان لەدەست دانی ١٥ منداڵی تووش بە ئەو جۆرە نەخۆشییە تایبەتەیە.

News Code 29329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =