بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ باس کردن لە سەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی شڵەژاوی عێراق لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی دیداری کرد.
نێچیرڤان بارزانی دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
سێهەم دیداری بارزانی لە بەغدا چاوپێکەوتنی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت.
لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوە دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا.
کارناسان دەڵێن بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانی کورد لە عادل عەبدولمەهدی چووەتە بەغدا.
جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانن لە بەغدا.
بۆچوونی ئێوە