ئێمە خۆشحاڵ نین بە تێکچوونی دۆخی عێراق/ هەرێمی کوردستان مەترسی لەسەرە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە رایگەیاند: ئێمە خۆشحاڵ نین بە تێکچوونی دۆخی عێراق .

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەگەر ئامانج لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق سەقامگیرییە دەبێت بزانن بە دەستبردن بۆ مافەکانی گەلی کوردستان سەقامگیری نایەتەدی."

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا، جەختمان لەوە کردەوە کە پشتگیری داوای رەوای خۆپیشاندەران دەکەین و هەر هەنگاوێک عێراق بەرەو چاکسازی ببات، پشتگیری دەکەین". ئەوەشی وت کە لەهەمانکاتدا "ئێمە خۆشحاڵ نین بە تێکچوونی دۆخی عێراق".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە لەوەی کۆدەنگی لە کوردستان، زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە و وتی: "دەبێ هەر هەنگاوێک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور بێت بە کۆدەنگی بێت".

لەو کۆبوونەوەدا ڕێککەوتن لە سەر دوو پرس کرا کە یەکیان ئەوە بوو کە هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دەستکاریکردنی دەستووری عێراق نییە.

News Code 29210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =