بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، وێنەی هابل لە ئەو دوو کاکێشانە تێکەڵبووە بە شێوەیەکە کە بینەر پێی وایە ڕوومەتی کەسێک لە ئاسمان دەبینێت، چونکوو ناوەندی ئەو دوو کەهکێشانە کە بە ڕەنگی زەرد و گردە وەکوو چاوی مرۆڤێک لە پاڵ یەک جێیان گرتووە و ئەستێرەکانی تریش گردیی ڕوومەتی ئەو کەسە لە دڵی ئاسمانیان دروست کردووە.
ئەو وێنە لە ١٩ جوونی ئەمساڵی زایینی لە لایەن هابێلەوە گیراوە و هی کاکێشانگەلێکە کە لە مەودای ٧٠٤ ساڵی تیشکی گۆی زەویدان.
ئەمە یەکەم جار نییە کە دوو کاکێشان تێکەڵ دەبن و تەنانەت کەکێشانی ڕێگای شیریش ٤ ملیار ساڵ پێش لە گەڵ کاکێشانەکانی تر تێکهەڵچوونیان بووە و بەو هۆیەوە گەورەتر بووەتەوە. بە هۆی ئەو تێکهەڵچوونەوانەوە و لە ژێر کاریگەری هێزی وەرگرتن(جازبە)، هەر دوو کاکێشانەکە لە باری شکڵ و ڕواڵەتەوە گۆڕاون و دۆخی زۆربەی ئەستێرەکان لە ئەو کەهکێشانانە گۆڕانی بە سەردا هاتووە.
Your Comment