کوردەکان بە تەواوی لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری سووریا نەکشاونەتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: کوردەکان بە تەواوی لە ناوچەگەلی سنووریی باکووری سووریا نەکشاونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیووز، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوڕۆ (دووشەممە) ڕایگەیاند کە هێزەکانی کوردی یەپەگە بە پێی ڕێککەوتنی ئەنقەرە – مسکۆ، بە تەواوی لە باکووری سووریا نەکشاونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وێرای ئاماژە بە هەنگاوی بەمزووانەی ئەنقەرە بۆ گفتوگۆ لە گەڵ مسکۆ سەبارەت بە هەنگاوەکانی دیکە، ئیدعای کرد: بە پێی زانیارییەکان، هێزەکانی یەپەگە لە بری پارە تیرۆریستانی داعشی ئازاد دەکەن.

بە وتەی چاوش ئۆغڵوو وەفدێکی سەربازی ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا لەبارەی رێگەکانی گەشت لێدانی هاوبەش لە سنووری سووریا کە بڕیارە بەیانی (سێ شەممە) دەست پێ بکات، بەمزووانە سەردانی ئەنقەرە دەکەن.

ناوبراو لە کۆتاییشدا هەڕەشەی کرد کە وڵاتەکەی لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک تا قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری، پلانی پاکتاو دەگرێتە بەر.

ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە ئاماژە بە ڕێککەوتنە مسۆگەر کراوەکان لە گەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی دیمەشق، کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ی لە هێلی سنووریی ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیای پشت‌ڕاست کردەوە.

News Code 29084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =