بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی لەلایەن ئەمریکا، بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسعوود بارزانی رایگەیاند "بێگومان هەر كەسێك تاوانبار و قاتڵی خەڵكی بێگوناح بێت زوو یان درەنگ هەر بە سزای خۆی دەگات".
ئەوەشی وتووە کە ڕاستە كوشتنی ئەبووبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو لایەك بە تایبەت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بن كە كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە.
جەختیشی کرد کە پێویستە هەموو لایەك هۆشیار بن و هەماهەنگ و بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەبارەی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، وتی: كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتایی هاتنی داعش نییە.
News Code 29063
بۆچوونی ئێوە