بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێنیفێر گریفین (Jennifer Griffin) هەواڵنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز ئەوڕۆ (یەکشەممە) ئیدعای کرد کە شوناسی تەرمی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تەکفیری – تیرۆریستی داعش پشتڕاست کراوە.
ئەو هەواڵنێرەی فالس نیوز لەوبارەیە لە تویتەرەکەیدا نووسی: سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەبووبەکر بەغدادی لە هێرشی ئەمریکادا کوژراوە. شوناسی بەغدادی سەلمێندراوە و تاقیکاریی DNA ئەو بابەتە پشتراست دەکاتەوە.
بە گوێرەی ئەو تویتە، سەرچاوەی باڵای سەربازیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەوان ماوەیەکی زۆرە گومانیان لە خۆهەشاردانی بەغدادی لە ئەدلەب بووە.
گریفین لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: پێم وتراوە کە لە نێوان ٥٠ تا ٧٠ کەس لە هێزەکانی سوپای ئەمریکا و نزیکەی ٦ کۆپتەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا بۆ کردنە ئامانجی بەغدادی بەشداریان بووە و ناوبراو لە کاتی تەقینەوەی پشتوێنەی تەقینەوەیەکەی کوژراوە.
Your Comment