بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، فەرماندەی پاپۆڕوانی باکووری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ژێردەریاییە ناڤۆکییە چەند ڕەهەندییەکانی "نیژنی نوگوراد" و "پسکۆف" چەکی نو لە دەریای نۆرویژ تاقی دەکەنەوە.
لە پەیامی بەشی هەواڵی ئەو ناوگانە هاتووە: فەرمانبەرانی ئەو ژێردەریاییانە ئەرکی خۆیانیان دەست پێکردووە و مەلەوانەکان جیهازات و چەکەکان بە پێی تایبەتمەندییە ڕاگەیێندراوەکان تاقی دەکەنەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵدەرییە، ئەو ئۆپراسیۆنە لە ماوەی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدات و فەرمانبەرانی ئەو ژێردەریاییانە، تاکتیک و شێوەی ڕاهێنانیش بە شێوەی بەربڵاو لە قووڵایی دەریا ڕاهێنان دەکەن.
نووسینگەی فەرماندەیی ناوگانی باکووری ڕووسیا لەم بارەوە زیادی کرد: چالاکی لە قوولایی دەریا لە ئاوە بێ لایەنەکانی دەریای نورویژ کارێکی ئاساییە.
Your Comment