ئەردۆغان: لە گەڵ تیرۆریستەکان ڕێکنەکەوتووین/ئیزن لە هیچ کەس وەرناگرین

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەگەر ڕێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا بەڕێوە نەچێت پاش مۆڵەتی ١٢٠ کاتژمێرە هێرشەکانی دەست پێدەکەینەوە، ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەم جارە پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆامری تورکیا ڕایگەیاند : کاتێک باسی مانەوەی وڵات و نەتەوەکەمان لە ئارادایە، پێویست ناکات لە کەسێک ئیزن وەربگرین.

نابراو درێژەی دا: چاوەڕوانیمان هەیە ئەمریکا ئەم جارە پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیئ بێت. تورکیا جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ ١٧ ساڵ لەمەوپێش؛ ئامانج و خەونەکانی وڵات دێنینە دی.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی پێکدادان لە باکووری سووریا لە گەڵ کوردەکانیش وتی: ئێمە نەک لە گەڵ گرووپێکی تیرۆەیستی بەڵکوو لە گەل ئەمریکا ڕێککەوتین. بڕێک دەویانێت بنەڕەتی باسەکە بەلاڕێ ببەن بەڵام ئاوە شتیك بوونی نییە. ڕێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا ئەگەرر بەڕێوە بچێت،زۆر باشە بەڵام ئەگەر نەچێت، پاش کۆتایی مۆڵەتی ١٢٠ کاتژمێرە ئۆپراسیۆنەکەی خۆمان دەست پێدەکەینەوە.

شیاوی باسە تورکیا لە ئۆپراسیۆنی بە ناو کانی ئاشتی خۆی لە ماوەی ٩ ڕۆژدا ٧٦٥ شەڕڤان و ٨٠ کەسی سڤیلی کوشتووە و ٣٠٠٠ کەسی سڤیلی ئاوارە کردووە.

News Code 28983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =