AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢٧ ١٢:١٥

وەزیری بەرگری ئەمریکا:

بەشداریمان لە بەڕێوە چوونی ناوچەی ئەمن نابێت

بەشداریمان لە بەڕێوە چوونی ناوچەی ئەمن نابێت

وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی کردووە کە سەربازانی ئەو وڵاتە لە بەڕێوە بردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداریا نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا وێڕای جەخت لە سەر چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا، هەروەها زیادی کرد کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بەڕێوە چوونی ناوچەی ئارام لە سووریا بەشداریان نابێت.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە هەمان حاڵدا زیادی کرد کە وڵاتەکەی لە گەڵ تورکیا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەسەدە لە پێوەندیدا دەبێت.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە حاڵێکدا لە بەشداری نەکردن لە بەڕێوە چوونی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا قسەی کردووە کە پێشتر ئەردۆغان پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بە درێژایی زیاتر لە ٤٠٠ کیلۆمەتر و قووڵایی ٣٢ کیلۆمەتری لە نزیکی سنووری باکووری سووریا و لە ڕەوتی رێکەوتن لە گەڵ ئەمریکا ڕاگەیاندبوو.

News ID 28956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha