بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوڕۆ (هەینی) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ٩ رۆژەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ڕایگەیاند: سەربازانی تورکیا لە میانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیانەدا تووشی جەنایەتی جەنگی هاتووە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانی تورکیا و ملیشیا هاوپەیمانی هیچ بەهایەک بە گیانی خەڵکی سڤیل نادەن و بە ئۆپەراسیۆنی کوشتن و هێرشەکانیان کە بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل، تووشی جەنایەتی جەنگی هاتوون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە بە پێی بەڵگە و دەرکەوتەکان، هێزەکانی تورکیا و ملیشیاکانی سەر بەوان بە بێ هیچ تێبینی و کەمتەرخەمییەک ناوچەگەلی نیشتەجێی و لەوان ماڵەکان، نانەواییەکان و قوتابخانەکانیان وەک بنکە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج.
شایانی باسە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەیە لە گەڵ ١٧ کەس و لەوان پێرسۆنێلی تەندروستی و فریاکەوتن و ئاوارەکان گفتوگۆی کردووە و ڤیدئۆ و ڕاپۆرتە پزیشکییە بڵاوکراوەکانیان لێک داوەتەوە.
Your Comment