بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگری ئێرانی " سابیتی" لە نزیکی بەندەری جەدەی عەرەبستان، وتی: بە پێێ زانیارییەکانی ئێمە، هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە لە لایەن یەک یان چەند دەوڵەتەوە ئەنجام دراوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئاڵبەت لێکدانەوەکان هێشتا درێژەی هەیە و تا کاتێک کە نەگەیشتووینەتە ئەنجامی تەواو، دەوڵەتێک تۆمەتبار ناکەین، وتی: هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکەی ئێران هەوڵێکی پێچراوە کە لە لایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی کراوە و هەوڵێکی دەوڵەتی بووە.
زەریف سەبارەت بە کۆتایی مۆڵەتی چوارمانگەی FATF بە ئێران وتی: بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی هەوڵی زۆر باشمان لە وڵات ئەنجام داوە. ئاڵبەت گرووپی تایبەتی هەنگاوی دارایی لە خولی ڕابردوو پەسەندکراوێکی هەبووە؛ وەزارەتی دەرەوە لانی زۆری هەوڵی خۆی دەخاتە گڕ تا لانیکەمی زیان بگاتە وڵات.
Your Comment