بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ١٢ گرووپی فەلەستینی لە کەرتی غەزە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای ڕاگرتنی دەستدرێژی سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریایان کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپە فەلەستینییەکان لە بەیاننامەی هاوبەشی خۆیان، کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیان بە هەوڵی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشە بانگهێشت کرد.
ئەو گرووپانە هەروەها جەختیان لە سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە و داوایان کرد کە هێزەکانی تورکیا لە خاکی سووریا بکشێنەوە،
Your Comment