ئێران سوورە لە پاڵپشتیی گەل و دەوڵەتی سووریا

ڕاوێژکاری رێبەری باڵا لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: سیاسەتی بنەمایی ئێران پاڵپشتی لە گەل و دەوڵەتی سووریا و بەرگی لە هەڵوێستی ڕەوای ئەو وڵاتەیە و دەبێ هاوکارییەکان تا سڕانەوەی یەکجاریی تیرۆریستان بەردەوام بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران، عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە دیداری عەدنان حەسەن باڵوێزی سووریا لە تاران، وێرای ئاماژە بە پەرەدان بە هاوکاریگەلی دوو لایەنە، جەختی لە زەروورەتی پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی سووریا کرد.

ڕاوێژکاری رێبەری باڵا لە کاروباری نێودەوڵەتی وتیشی: سیاسەتی بنەمایی ئێران پاڵپشتی لە گەل و دەوڵەتی سووریا و بەرگی لە هەڵوێستی ڕەوای ئەو وڵاتەیە و دەبێ هاوکارییەکان تا سڕانەوەی یەکجاریی تیرۆریستان بەردەوام بێت.

ناوبراو هەروەها بە داکۆکی لە ڕۆڵی گرینگی سووریا لە بەرەی بەرخۆدان، ڕایگەیاند: هەموو خەڵکی سووریا لە هەر پێکهاتە و ئیتنیکێک لە قەوارەی گەلێکی یەکە بەرگری لە وڵاتیان دەکەن و شایەدی سەرکەوتنی زیاتر لەو ناوچەیە دەبین و لامان وایە سووریا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە توانای بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی دەبێت.

عەدنان حەسەن مەحموود باڵوێزی سووریا لە تارانیش لەو دیدارەدا وێرای ئاراستە کردنی سپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی پشتگەرانەی ئێران لە گەل و دەوڵەتی سووریا، ڕاپۆرتێکی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و هەروەها ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئاراستە کرد و ڕەخنەشی گرت لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و ئەو هێرشەی بە پێشێل کردنی ئاشکرای پەیمانە بێودەوڵەتییەکان زانی.

News Code 28856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =