AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٧ ٢٠:١٧

شەڕڤان دەروێش:

ئەمریکا و فەڕەنسا هێشتا لە مەنبەج نەکشاونەتەوە/ ئامادەی بەرەنگاربوونەوەین

ئەمریکا و فەڕەنسا هێشتا لە مەنبەج نەکشاونەتەوە/ ئامادەی بەرەنگاربوونەوەین

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لە کاردانەوە بە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات، لە ئامادەیی هێزەکانی هەسدە هەواڵی دا و وتی: هێزەکانی ئەمریکی و فەڕەنسی هێشتا لە مەنبەج نەکشاوەنەتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، شەڕڤان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە لە ئامادەیی تەواودان و ئێمە لە ژێر فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا ئامادەین.

ناوبراو سەبارەت بە ئامادەبوون هێزەکانی ئەمریکی و فەڕەنسی لە مەنبەج وتی: ئەمریکا و فەڕەنسا هێشتا لە بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە مەنبەج نەکشاونەتەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج جەختیشی کرد: ئەگەرچی تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لە کشانەوەی هێزی هاوپەیمانی لە مەنبەج نەدراوە، بەڵام ئەو پرسە بەلامانەوە گرینگ نییە و ئێمە پشتمان بە خۆمان گەرمە.

News ID 28799

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha