بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، غوڵامڕەزا ئەنساری دووشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی کێشە و لەمپەرەکانی سنووری کێلەی سەردەشت جەختی کرد: هەرچی سنوورەکانی ئاوەدانتر و هاتوچۆی بازرگانی تێیدا باشتر بێت ئاسایشی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق سەقامگیرترە.
ناوبراو زیادی کرد: بۆ فەرمی کردنەوەی سنوورەکان پێویستە کە هەر دوو لایەنەکە هەوڵ بدەن و هیوادارین لایەنی عێراقیش لە پێکهێنانی ژێرخانی پێویست بۆ سنووری کیلەی سەردەشت هەوڵی زیاتر بدات.
ئەنساری وتیشی: فەرمی بوونەوەی سنووری کێلە یارمەتی زۆر بە گەشەی ناوچەکە بە تایبەتی لە پرسی گەشتیاری دەدات کە لە کۆتاییدا گەشەی ئابووری و دروست کردنی هەلی کاری بە دواوە دەبێت.
ئەقسا نەخشی پوور فەرماندەی شارستانی سەردەشتیش لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: نەخشەی دروست کردنی ژێرخانەکانی بازاڕچەی کێلە پێک هاتووە و بودجەی پێویست بۆ دەسپێکردنی کاری چێ کردنی بیناکان تەرخان کراوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکرێت.
Your Comment