سوپای تورکیا گەیشتە ناو خاکی سووریا

بڕێک سەرچاوە لە چوونی زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا بۆ خاکی سووریا لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری "کیلیس"ەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، سەرچاوە خۆجەییەکان لە چوونی تانک و زرێپۆشەکانی تورکیا بۆ خاکی سووریا لە ڕێڕەوی سنووری کیلیس هەواڵ دەدەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا بە پەڕینەوە لە ڕێڕەوی سنووری کیلیس، چوونە ناو ناوچەی جرابلۆس و خەریکن بەرەەو لای ڕیفی باکووری لە منبەج دەڕۆن.

کەناڵی حەدەس بە ئاماژە بە ئەو گۆڕانکارییە ڕاپۆرتی دا کە سەرەڕای ڕاگەیاندی فەرمی، ئۆپراسیۆنی زەوینی سوپای تورکیا لە سووریا دەستی پێکردووە.

سەرچاوە جیاوازەکان لەوانە ڕۆژنامەی ینی شەفەق بە بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە چوونی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای تورکیا بۆ خاکی سووریا، ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست کردەوە.

News Code 28754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =