بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیلی بە کورتە فیلمی "پێشکەش" بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان هاوکات لە دوو فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی منداڵان و میرمنداڵاندا لە ڕووسیا و بولیویدا بەشدار دەبێت.
شەشەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵان و میرمنداڵانی ڕووسیا (Zero Plus) بە ئامانجی سازدانی ڕوانگەیەکی ئیجابی و داهێنەرانە لە منداڵان و میرمنداڵاندا لە رۆژانی ٣٠ سێپتامبر تا ٦ی ئاکتەوبر لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێ و هەروەها سیزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و میرمنداڵانی بولیەوی وەک ناسراوەترین فێستیڤاڵی منداڵان و میرمنداڵانی ئەمریکای باشوور لە رۆژانی ٧ تا ١٧ی ئاکتەوبر لە ساری لاپازی بولیویدا بەڕێوە دەچێت.
پێشکەش بەسەرهاتی گوندێکی دوورکەوتەی کوردستاندا کە تێیدا کوڕێکی منداڵی بە دوای رێگەچارەیەک بۆ چارەسەریی سەرئێشەی دایکیدا دەگەڕی و لەوبارەدا تووشی ڕووداوگەلی چاوەرواننەکراو دێت.
بەختیار خەلیلی خەڵکی سنەیە و تا ئێستا چەندین کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە و لە فێستیڤاڵگەلێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەوەییشدا چەندین خەڵاتی گرینگی مسۆگەر کردووە. کورتە فیلمی "ئەوڕۆ" بەرهەمێکی دیکەی ئەو هونەرمەندە کوردەیە.
Your Comment