AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٢ ١٠:٠٩

وەزیری دەرەوەی تورکیا:

هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا لە باکووری سووریا دەرەنجامی نییە

هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا لە باکووری سووریا دەرەنجامی نییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا کارێکی بێ دەرەنجامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پێی وا نییە هەوڵەکان لە گەڵ ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگاتە شوێنێک و وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە خواستە ڕەواکانی خۆی، ئامادەی هێرشی سەربازییە.

شیاوی باسە ئەمریکا و تورکیا لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە خاکی سووریا کە هێزە کوردییەکانی تێدا نەبێت؛ ڕێککەوتوون.

ئەنقەرە وەکوو لقێک لە پەکەکە دەڕوانێتە یەپەگە و ئەوان بە گرووپی تیرۆریستی دەناسێت، لەحاڵێکدا کە واشنتۆن لە گەڵیان هاوبەشیی ستراتیژیکی هەیە.

News ID 28663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha