بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ئەحمەد مدلل لە ئەندامانی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە کاردانەوە بە پیلانی دەزگا ئەمنیەتییەکانی عەرەبی-عبری بۆ تیرۆری سەرلەشکەری قاسم سلێمانی جەختی کرد: ئەو هەوڵە لە ڕاستیدا پیلانی زایۆنی ئەمریکی بۆ هەڵگەڕاندنەوەی کارتەکان دێتە ئەژمار.
نابراو درێژەی دا: هەوڵەکان بۆ خەسار گەیاندن بە سەقامگیری ناوچەکە لە ئارادایە بە تایبەتی ئەوەی کە ئێران پشتیوانی سەرەکی بەرەی بەرخۆدانە.
پێشتر بەرپرسەکانی ئێران لە داڕشتن و بەرنامەڕێزی چەندین ساڵەی دەزگا ئەمنیەتییەکانی عەرەبی-عبری بۆ تیرۆری سەرلەشکەر قاسم سلێمانی بە ئامانجی دروست کردنی شەڕی ئایینی لە ڕۆژانی فاتمییە و موحەڕەم و سەرنەکەوتنی ئەوان و لە کۆتاییدا دەستگیری ئەندامانی گرووپی تیرۆر هەواڵیان دابوو.
Your Comment