کتێبە شێعری "قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان" بڵاو کرایەوە

"قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان" نوێترین بەرهەمە شێعری شاعێری سنەیی، جەماڵ مەڵایی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە وەک سێهەمین بەرهەمی ئەو لە لایەن ناوەندی گوتارەوە لە چاپ دراوە و لە نۆهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سنە کە بڕیارە ۱۰ هەتا۱۵ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە بچێت دەکەوێتە بەر دەستی خۆێنەران.
ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەم بەرهەمە شێعرییە روژی شەممەی داهاتوو  کاتژمێر ۴ ی ئێوارە لە پێشانگای کتێبی سنە بەڕێوە دەچێت.
بەرهەمەکانی تری جەماڵ مەڵایی، شێعرییەکی ترە بە ناوی" عەکسێکی تەواو قەد لە مردنم" کە ساڵی ۹۳ی هەتاوی چاپ بوو و توانی خەڵاتی کتێبی کوردی ئیبراهیم یونسی و خەڵاتی فستیواڵی ئەدەبی مەولەوی کورد بباتەوە.
هەروەها جەماڵ مەڵایی ساڵی پاریش کتێبە شێعری" ئیسماعیل" بەرهەمی نووسەر ورەخنەگری بەناوبانگی ئێرانی "ڕەزا بەراهەنی" وەرگەڕاندە سەر زمانی کوردی و لە لایەن چاپەمەنی غەزەڵنووس لە سلێمانی بڵاو کرایەوە.

News Code 28624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =