AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٨ ١٧:٥١

سەرلەشکەر سەلامی:

بەستێنمان بۆ لەناوبردنی رژێمی زایۆنی خۆش کردووە

بەستێنمان بۆ لەناوبردنی رژێمی زایۆنی خۆش کردووە

فەرماندەی گشتی سوپا بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە هەنگاوی دووهەمی شۆرش بەستێنمان بۆ لەناوبردنی رژێمی ساختەی زایۆنی خۆش کردووە، وتی: ئەو ڕژێمە لە جوگرافیای جیهان دەیسڕینەوە و ئەو مەبەستە گرینگەش دێتە دی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا وتی: جیهان لە هەنگاوی دووهەمی شۆڕشی ئیسلامی خەریکی گۆڕانکاری بنەڕەتییە و ناتوانرێت بە پشت بەستن بە بیری ڕابردوو کەشی نوێ بەڕێوەبەرایەتی بکرێت، بەڵام دەتوارێت ئەزموونەکانی ڕابردوو و بیری نوێ تێکەڵ بکەین تا بگەینە فرمۆڵێک بۆ چارەسەری پرسەکانی ئێستا و داهاتووی شۆڕش.

سەلامی بە وتنی ئەوەی کە لە هەنگاوی دووهەمی شۆڕشی ئیسلامی کەشی نوێ لە بەردەممان دایە، وتی: دوژمنان لە گەڵ لەناوچوونێکی قەرەبوو نەکراوبەرەوڕوون، پاشکەوتە ستراتیژیکەکانیان ڕوو لە تەواو بوونە و ناتوانن تواناییە فیزیکییەکانی خۆیان بە بەرژەوەندی و دەرفەتی سیاسی بگۆڕن و بە پێی دان پێدانانی خۆیان تووشی لاوازی عەقڵی سیاسی بوون.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئێمە لە هەنگاوی دووهەمی شۆرش بەستێنمان بۆ لەناوبردنی رژێمی ساختەی زایۆنی خۆش کردووە، بەڵام لە هەنگاوی دووهەم ئەبێ ئەو ڕژێمە لە جوگرافیای جیهان بسڕدرێتەوە و ئەو مەبەستە گرینگەش دێتە دی.

News ID 28600

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha