بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەلی تورابی فەرمانداری شارستانی پیرانشار ڕایگەیاند: یەکەم فێستیڤاڵی هەنگوێن لە شارستانی پیرانشار بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتیشی: ئەو فێستیڤاڵە بڕیارە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ١١ و ١٢ ی ڕەزبەر لە شوێنی هۆڵی وەرزشی ٢٠٠٠ کەسی بە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک و بانگهێشتی میوانان بە هاوکاری دامودەزگا دەوڵەتی و تایبەتەکانی شارستان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی گوند و عەشایر و هەفتەی گەشتیاری بەڕێوە بچێت.
تورابی لە درێژەدا، بە ئاماژە بە چالاکیی ٢٠٠ هەنگداری خۆجەیی لە شارستانی پیرانشار کە زۆربەیان خوێندەوارن، ئاشکرای کرد: شارستانی پیرانشار بە ٤٤ هەزار کەنووی مۆدێڕن و ٢٥ هەزار کەنووی کۆچبەر و بەرهەمهێنانی ساڵانە ١٠ هەزار و ٣٥ تۆن هەنگوێن پلەی یەکەمی وەبەرهێنانی هەنگوێنی سروشتی پارێزگای هەیە.
فەرمانداری پیرانشار ناساندنی باشتر و زیاتری بەرهەمی هەنگوێنی سروشتی شارستان، سەرەنج بە گەشەی بەرهەمەکانی هەنگوێن و گەشەی کار و بانگەشە بۆ ئەو بەرهەمەی لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو فێستیڤاڵە ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە