بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، هەروەها ئاماژەیان بەوە كرد ئەو بەرد و دۆڵانەی لەناوچەی بیلباردا بوونیان هەیە، كۆنترین بەدیهێنراوی سەر زەوین.
ماڵپەڕی Science Alert بڵاویكردەوە، زانایان لە ڕێگەی چەندەها پشكنینی جیاوازەوە، كە بە ئامێری ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو ئەنجامدراون لەوانە ئامێری پشكنینی ڕامان و x ray بۆ لێكۆڵینەوە لەپێكهاتە و شوێنی بەردەكان و چۆنییەتی دروستبوونیان و ئەو ماددانەی، كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی لە بەردە گەورەكان، بۆیان دەركەوتووە:
ئەو جۆرە میكرۆبانەی لە بەردی ئیسوا هەن لە گرینگلاند، ئەوەیان دەرخستووە ئەو جۆرە بەردە كۆنترین دروستكراوی سەر زەوییە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ۳.۷ ملیار ساڵ،
هەروەها ئاماژەیان بەوەش كرد، كە ئەم جۆرە بەردە بەردێكی ئاساییە و هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ بەردی تر.

پسپۆڕانی بواری زەویناسی لە زانكۆی نیو ساولت وێلزی ئستورالیا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، كە مێژووی ژیانكردن لەسەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ ۳.۵ ملیار ساڵ پێش ئێستا.
News ID 28563
Your Comment