بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، سەفەری داهاتووی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستانی سعوودی لە لایەن مێدیاکانەوە شرۆڤە کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەناڵە لوبنانییە بە ئاماژە بە گرینگایەتی سەفەری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستانی سعوودی بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: سەفەری عەبدولموهدی بۆ ڕیاز لە چوارچێوەی زنجیرە هەوڵەکانی عێراق بۆ ناوبژیوانی نێوان ئێران و عەرەبستانە.
مەیادین لە دێژەدا هێناویە: سەفەری ڕۆژی چوارشەممەی عادڵ عەبدولمەهدی بۆ ڕیاز و مەبەستی بۆ دیدار لە گەڵ مەلیک سەلمان و موحەمەد بێن سەلمان بە ئامانجی ناوبژیوانی نێوان تاران و ڕیازە.
ئەو کەناڵە هەروەها ڕایگەیاند کە هەواڵەکانی خۆیی لەم بارەوە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاو کردووەتەوە. لە لایەکی ترەوە، مەیادین هەروەها هێناویە: عەبدولمەهدی هەوڵ دەدات تا بەستێنەکانی دیداری نێوان بەرپرسانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا، پێتەختی عێراق دروست بکات.
Your Comment