AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢ ١١:٥٠

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران:

دوژمنیمان لە گەڵ هیچ وڵاتێکی دراوسێ نییە

دوژمنیمان لە گەڵ هیچ وڵاتێکی دراوسێ نییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە وتنی ئەوەی کە چەندین جار بە دوژمنەکانمان ڕاگەیاندووە کە پتەو لە بەرانبەر دەستدرێژییەکان دەوەستین، وتی: ئاکامی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران تێکشکان و بە دیل گرتنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرەتای کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی سێشممەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدان وتی: لە هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز یاد و بیرەوەری شەهیدەکان و ئیمام بەرز ڕادەگرین.

ناوبراو لە میانەی قسەکانیدا وتی: وڵاتانی ئەورووپی ئەمڕۆکە بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆیان بەڕێوە نابەن و بەیاننامە دەردەکەن؛ هەر ئەو وڵاتانە پشتیوانی کەسانێک وەکوو سەددام بوون.

باقری زیادی کرد: ئەگەر لە ئاستی ناوچەکە دۆخێکی جیاواز لە چاو ڕابردوو دەبینین و بەرەی بەرخۆدان هێزی گرتووە لە بەرەکەتەکانی شۆڕشی ئیسلامییە. ئەگەر نەتەوەی سووریا ٨ ساڵە لە بەرانبەر دوژمنان دەوەستێت، ئەگەر نەتەوەی عێراق ڕێکخراوی بەرگری خەڵکی پێک دەهێنێت، ئەگەر لوبنان سەقامگیر بووە و ئەگەر یەمەن بە دەستی خالی چوارساڵ و نیوە لە بەرانبەر عەرەبستان و ئیمارات وەستاوە و ئەمڕۆکە هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانیان، هەموویان شۆرشی ئیسلامی ئێرانیان کردووەتە نمانەی خۆیان.

سەردار باقری وتیشی: چەندین جار بە دوژمنانمان ڕاگەیاندووە کە پتەو لە بەرانبەر دەستدرێژییەکان دەوەستین و هەمان هەڵسوکەوێک کە لە گەڵ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا، پاپۆڕ و بەلەمەکەی بریتانیا کرا لە گەڵ هەر بەزێنەرێکی دیکە دەکرێت. ئاکامی دەست درێژی بۆ سەر ئێران تێکشکان و ڕاگرتنە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان زیادی کرد: بە وڵاتانی دراوسێی خۆمان لە ناوچەکەش ڕایدەگەیێنین ئێمە لە گەڵ هیچ یەکە لە ئێوە دوژمنیمان نییە، عەرەبستان و ئیمارات کە لە سەرووی هەموو وڵاتانێکن کە لە ناوچەکە دژی ئێمە دەوەستن، وڵاتانێکی ئیسلامین کە ڕێگایان ون کردووە و ئەبێ بگەڕێنەوە داوێنی ئیسلام، بگەڕێنەوە سەر ڕێگای ئێران و هاوڕێیەتی لە گەڵ ئێران. بەو شێوەی ئێمە ناوچەیەکی ئەمن و ئاوەدانمان دەبێت.

News ID 28491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha