بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاسین ئۆكتای، ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سپۆتنیک ڕایگەیاند: وڵاته‌كه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ناكات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌سه‌ده ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ده‌بێت.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا مه‌رجێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ئاشكراكرد و وتی: ده‌بێت هه‌سه‌ده ده‌ستبه‌رداری چه‌ك ببێت و ئه‌وه‌ش مه‌رجی وڵاته‌كه‌یه‌تی بۆ دانوستان.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چەند وڵاتی ئه‌وروپایی هه‌وڵی دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و توركیا دەدن، به‌ڵام تا ئێستا تورکیا ڕازی نەبووە بەم کارە.
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشکرای کرد:
مەرجەکانی ئەنقەرە بۆ دانوستان لە گەڵ سووریای دیمۆکراتیک

ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا مه‌رجی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیمۆكراتیک (هه‌سه‌ده) ئاشكراده‌كات.
News ID 28487
Your Comment