تورکیا خەریکی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە

شارەوانی لە کار لابراوەی وان لە لێدوانێک کە بە شێوەی ڤیدئۆ کۆنفڕانس لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاراستە کرا، ڕایگەیاند: تورکیا خەریکی پێشێل کردنی هەموو مافێکی ڕاگەیێندراوی مافی مرۆڤە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی دیکان، بەدیعە ئۆزکوکچە ئارتان شارەوانی لە سەر کار لابراوەی شاری وان، هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ٤٩ئەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی ڤیدئۆ کۆنفڕانسێک کە لەو ڕێکخراوەدا ئاراستە کرا بە ئاماژە بە حوکمی کشاندنەوە و لە سەر کار لابرانی سێ شارەوانی کورد لە لایەن وەزارەی ناوخۆی تورکیا، ڕایگەیاند: تورکیا بە پێچەوانەی بایەخە بنەماییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاو دەنێت و بە ئاشکرا پەیمانی ١٩٤٨ی زایینی لە ژێر ناوی ڕاگەیاندنی مافی مرۆڤی پەسندکراوی هەموو لایەک، پێشێل دەکات.

ئەم سارەوانە کوردە ئاماژەی بە واژۆ کرانی ڕاگەیاندنی مافی مرۆڤ لە لایەن تورکیاوە کرد و وتی: ئەنقەرە سەرەڕای قبووڵ کردن پرێنسیپ و بایەخەکانی ئەو ڕاگەیاندنە، بە ئاشکرا هەموو مافێکی مەدەنی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی کە لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە پێشێل دەکات.

ئۆزکوکچە ئارتان بەشدارنەبوونی لەو کۆبوونەوەیەی گەڕاندەوە بۆ قەدەغەی دەرچوونی لە وڵات و بیری هێنایەوە: پارتی دەسەڵاتداری ئێستای تورکیا بە هاوکاری حزبێکی نەتەوە پەرەستی ڕادیکاڵ (MHP) وێرای پێشێل کردنی هەموو مافێک و بایەخێکی بنەمایی و نێودەوڵەتی، هەڵیکوتاوەتە سەر شارەوانگەلێک کە بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵکی هەڵبژاردراون و ئێمەیان لە پۆستەکانمان کشاندۆتەوە و بە هەزاران فەرمانبەر و کرێکاری شارەوانیان لە سەر کار دەرکردووە.

News Code 28466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =