سیستەمی باوەڕ ٣٧٣  لە تاران نمایش کرا

لە ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، تواناییەکانی هێزە پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش نمایش کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە نزیکی مەزارگەی بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی، تواناییەکانی هیزە پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش خرانە ڕوو.

سیستەمی باوەڕ ٣٧٣؛ یەکەم سیستەمی پێشکەوتووی پەدافەندی خۆجەیی بە توانای جووڵەی سەر و توانایی ناسینەوەی ٣٠٠ ئامانج، ڕیزبەندی ١٠٠ ئامانج و پێکدادان لە گەڵ ٦ ئامانج بە شێوەی هاوکاتی هەیە.

سیستەمی مووشەکی بەرزایی مامناوەندی مێرساد: بە توانانیی پێکدادان لە گەڵ هەموو جۆرە هەواگەڕ و مووشەکەکانی کڕووز و باڵەفڕی بێ فڕۆکەوانە کە بە شێوەی تەواوی خۆجەیی داڕێژراوە و بەرهەم هێنراوە و هاتووەتە ڕیزی چەکەکانی هێزی پەدافەندی ئاسمانییەوە.

سیستەمەکانی تر کە لە ئەو ڕژە نمایش دران بریتین لە سیستەمی ڕاداری کۆنترۆڵی و مەوداپێوی بەرزی ئارش، سیستەمی بەرزایی بەرزی ئێس ٣٠٠، سیستەمی ڕاداری پسیو ئافتاباز، سیستەمی پەدافەندی مووشەکی بەرزایی بەرزی ئێس ٢٠٠،سیستەمی تۆپخانەیی خۆجەیی حائیل، سیستەمی مووشەکی پانزدەی خەرمانان،

News Code 28457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =